یاریگا –
کۆمەڵەی خولی نایابی ئینگلیزی، مانچێستەر سیتی بەبڕی زیاتر لە دوو ملیۆن دۆلار سزادەدات.
بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی پەیوەست بە دەستپێکردن و دەستپێکردنەوەی یارییەکان لە دوو وەرزی رابردوودا، مان سیتی سزادراوە.
لە ماوەی دوو وەرزەدا، 22 تۆمەتی پەیوەست بە دواکەوتن لە دەستپێکردنی یارییەکان و دەستپێکردنی نیوەی دووەم ئاراستەی مان سیتی کرابوون و مان سیتی دانی بە هەڵەکان نا.
لە بەیاننامەکەی پرێمەرلیگدا هاتووە
پابەندبوون بە یاساکانی دەستپێکردن و دەستپێکردنەوەی یارییەکان بۆ پاراستنی پیشەیی پاڵەوانیەتییەکە گرنگە و متمانەی هاندەران و یانەکان زیاتر دەبێت. بەگوێرەی کاتی دیاریکراو، دەبێ هەر 380 یارییەکە دەستپێبکەن.
مان سیتی داوای لێبووردنی لە پێشێلکارییەکان کرد و داوای لە دەستەی راهێنەران کردووە، بە هەموو شێوەیەک پابەندی یاساکان ببن.