ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەفەرمی پاسکال گرۆس پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد

خەونی منداڵی...

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی پاسکال گرۆسی ئەڵمانی پەیوەندی بە بۆڕووسیا دۆرتموند کرد.

ماڵپەڕی بۆڕووسیا دۆرتموند بڵاویکردووەتەوە، بەشێوەیەکی فەرمی پاسکال گرۆس، یاریزانی پێشووی یانەی بڕایتنی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ دۆرتموند واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی زەردەواڵەکانی ئەڵمانیایە.

یاریزانە تەمەن 33 ساڵانییەکە پشکنینی پزیشکی بەسەرکەوتووی تێپەڕاندووە، ئەمڕۆ گرێبەستەکەی تا 30ـی حوزەیرانی 2026 واژۆ کردووە و هەر ئەمڕۆش پەیوەندی بە کامپی مەشقی یانەکە لە سویسرا دەکات.

ناوەڕاستکارە ئەڵمانییەکە زۆر دڵخۆشە بە پەیوەندیکردنی بە دۆرتموند و دەڵێت خەونی منداڵیم بووە بە راستی.

لە منداڵییەوە هاندەری دۆرتموندم، زۆر بەپەرۆشم بۆ پۆشینی درێسی یانە نوێیەکەم و گۆڕانکارییەکی گەورەیە. دەیەمەوێت متمانەی هەمووان بەدەستبهێنم ناتوانم لەوە زیاتر چاوەڕوانی یاریکردن لە یاریگا ناوازەکەی سیگناڵ ئیدونا پارک ببم.

پاسکال یاریی بۆ یانەکانی کارلسرۆی ئەڵمانی، ئینگۆڵشتادی ئەڵمانی و بڕایتنی ئینگلیزی کردووە، لەکۆی 567 یاریی 95 گۆڵی کردووە و 107 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button