بازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ لویس نانی گەڕایەوە پۆرتوگال

گەڕانەوە بۆ نیشتیمان

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لویس نانی پەیوەندی بە یانەی ئامادۆرا پۆرتوگالی کرد.

ماڵپەڕی فەرمی یانەی ئامادۆرا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ لویس نانی گەیشتوونەتە رێککەوتن و ئەستێرە پۆرتوگالییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی یەک وەرز لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە.

ئامادۆرا لە خولی نایابی پۆرتوگالی یاریی دەکات. وەرزی رابردوو لە 34 یاریی 7 یارییان بردەوە، 15 دۆڕان و 12 یەکسانبوونیان هەبوو، بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکەیان گرت.

نانی دوو مانگ لەمەوبەر دوای تەنیا یەک وەرز یاریکردن گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئادانای تورکی هەڵوەشاندەوە.

یاریزانە تەمەن 37 ساڵانییەکە لە هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی ئازاد لە مێلبۆرنی ئوستڕالییەوە پەیوەندی بە یانە تورکییەکە کرد، بە درێسی ئەو یانەیەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 34 یاری کردووە، تەنیا 4 گۆڵ و 3 ئەسیستی کرد.

جیا لەو دوو یانەیە، نانی بە درێسی یانەکانی سپۆرتینگ، مانچێستەر یونایتد، فەنەرباچێ، ڤاڵێنسیا، لازیۆ، ئۆرلاندۆ سیتی و ڤێنێزیا یاری کردووە، بەدرێسی سەرجەمیان بەشداری 606 یاری کردووە، 127 گۆڵی کردووە و 146 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، چوار نازناوی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، دوو نازناوی جامی خولی ئینگڵتەڕا، چوار نازناوی جامی قەڵخانی ئینگڵتەڕا، نازناوێکی خولی پۆرتوگال و سێ نازناوی جامی پۆرتوگالی بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش بەشداری 112 یاری کردووە، 24 گۆڵی کردووە و 24 گۆڵی درووستکردوە، نازناوێکی جامی نەتەوەکانی ئەوروپاشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button