ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئاتلێتیکۆ مەدرید گرێبەستی کۆنۆر کالاگێر یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەی کۆنۆر کالاگێری ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەنوونسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی کۆنۆر کالاگێر، ئاتلێتیکۆ مەدرید لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، رۆخی بلانکۆس یانە لەندەنییەکەی رازی کردووە بەبڕی نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستکارە تەمەن 24 ساڵانییەکەیان ببن.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە ئێستا هەردوو یانە چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی یاریزانەکەن و هەمووشتێک پەیوەستە بە بڕیاری کۆنۆر.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کالاگێر لە مانگی رابردوو ئۆفەرێکی چێڵسی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ سێ ساڵی دیکە و بە مووچەیەکی بەرز رەتکردووەتەوە.

کالاگێر لە بلوز پێگەیشتووە بە درێسی یەکەمی یانەکەی بەشداری 95 یاری کردووە 10 گۆڵی کردووە 10 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button