ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ یاریدەرە بەئەزموونەکەی تێن هاخ رۆیشت و راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی وەرگرت

Yariga App

یاریگا –

ستیفن ماکلارنی یاریدەری تێن هاخ مانچێستەر یونایتدی جێهێشت و بە فەرمی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی نێودەوڵەتی وەرگرت.

ماکلارن کە ئێستا تەمەنی 63 ساڵە، یەکێکە لە راهێنەر بە ئەزموونەکانی ئینگلتەرا و یەکەم ئەرکی پیشەگەرێتی ئەو لە بواری راهێنەرایەتی بۆ ساڵی 2021 دەگەرێتەوە کاتێک لەگەڵ یانەی میدزڵبەرە دەستیپێکرد و تا ساڵی 2006 لەوێ مایەوە.

تۆزێ پێش ئێستا یەکێتی تۆپی پێی جامایکا لە رێگەی پلاتفۆڕمە فەرمییەکانی خۆیانەوە ستیفنیان وەک راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەیان پێشوازی لێکرد.

ئەمانە دیارترین ئەو یانە و هەڵبژاردانەن ناوبراو راهێنەرایەتی کردوون:

ئینگلتەرا، توێنتی هۆڵەندی، ڤۆڵسڤسبێرگی ئەڵمانی، نۆتینگهام فۆرێست، دێربی کاونتی، نیوکاسڵ، کوینز پارک رەینجەرز و دوایین جاریش لە مانگی مایس/مایۆی 2022 بوو وەک یاریدەری تێن هاخ دەستنیشان کرا.

دیارترین نازناوەکانی ماکلارن بریتین لە جامی کاراباو لەگەڵ میدڵزبەرە و هەروەها خولی هۆڵەندی 2009-2010 لەگەڵ توێنتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button