ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی نوێ؛ بارسێلۆنا لە گواستنەوەی ویلیامس بێهیوا دەبێت و خۆیان زانیاری دەدرکێنن

ئەندامێکی بارسێلۆنا هەواڵی ناخۆشی پێیە

Yariga App

یاریگا –

پێشبینی دەکرێت نیکۆ ویلیامس لە ئاتلێتیک بلباو بمێنێتەوە و بارسێلۆنا بێهیوا دەکات.

نیکۆ  لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە باسکییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ و تاوەکو 2027 درێژکردەوە، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

ماڵپەڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە ئیسپانییەکە دەیەوێت بۆ وەرزێکی دیکە لە بلباو بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی وەرزێک لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان یاریی بۆ یانەکەی بکات، کە وەرزی رابردوو پلەی پێنجەمی لالیگایان بەدەستهێنا و لەم وەرزە یانەکە بەشداری یۆرۆپالیگ دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، تاوەکو ئێستا ویلیامس وەڵامی فەرمی ئۆفەرەکەی بارسێلۆنای نەداوەتەوە، بڕیاری کۆتایی خۆیشی بە یانەکەی رانەگەیاندووە، بەڵام پێشبینی مانەوەی لە یانەکەی دەکرێت.

ئاتلێتیک ئاماژەی بەوەش کردووە،  بارسێلۆنا تا کۆتا خولەکی مێرکاتۆی هاوینە چاوەڕوانی ویلیامس دەکات، لە بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 55 ملیۆن یۆرۆیە (59 ملیۆن دۆلار، 47 ملیۆن پاوەند).

دیکۆی بەڕێوبەری وەرزشی یانەکە گەشتی ئەمریکای نەکردووە و چاودێری دۆخەکە دەکات، بەڵا پاریس سانجێرمان، چێڵسی و ئارسیناڵیش ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەکە دەکەن.

ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، سەرچاوەیەک نزیک لە بارسێلۆنا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕەکەی راگەیاندووە، ئێستا چاناسیان بۆ گواستنەوەی ویلیامس زۆر کەمبووەتەوە، بۆیە دانی ئۆلمۆیان کردووەتە ئامانجی سەرەکی، بەڵام هێشتا لەگەڵ لایپزیگ نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و یانە ئەڵمانییەکە داوای 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.

هاوکات بلباو پلانی داناوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بە نیکۆ بکات تاوەکو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، بەڵێنی زیادکردنی مووچەکەی و چەند مەرجێکی دیکەی پێدەدات، بەڵام دیار نییە یاریزانەکە بە ئۆفەرەکە رازی دەبێت یاخود نا.

ویلیامس لە یۆرۆی 2024 رۆڵی سەرەکی لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی گێڕا، دوو گۆڵی کرد، کە گۆڵێکیان لە یاریی کۆتایی بەرامبەر بە ئینگلتەرا بوو،

پێش یاریی کۆتایی یۆرۆ جۆن ئوریارتی سەرۆکی یانەی بلباو رەخنەی توندی لە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا گرت کە دەست لە داهاتووی یاریزانەکە وردەدەن. هەروەها دووپاتی کردەوە یانەکە هیچ نیازێکیان نییە نیکۆ بفرۆشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button