كاساس راهێنه‌ری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلێمپی عێراق دیار ده‌كات
یاریگا –
دوای ده‌ركرانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ئۆلێمپیادی پاریس، هێرشێكی زۆر كرایه سه‌ر رازی شنێشیلی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی خراپی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه له دوو یاریی رابردووی به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتین و مه‌غریب.
دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب و ده‌رچوونیان له ئۆلێمپیادی پاریس رازی شنێشهل رایگه‌یاند، بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێ عێراق نەکردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا هیچ نیازێکم نییە لە قۆناخی داهاتوو لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵێمپی بمێنێتەوە.
مێدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایان كردووه، پێش یارییه‌كانی ئۆلێمپیادی پاریس گفتوگۆ له نێوان كاساسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق و عه‌دنان درجال سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كراوه، كه كاساس راهێنه‌رێكی ئیسپانی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلێمپی عێراق ده‌ستنیشان بكات.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، دوای ده‌رچوونی عێراق له ئۆلێمپیادی پاریس و ده‌نگۆی دوورخستنه‌وه‌ی شنێشیل، جارێكی دیكه گفتوگۆ له نێوان راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می عێراق و سه‌رۆكی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌كراوه.
هه‌روه‌ها باس لهوهشكراوه، كاساس چه‌ند ناوێكی بۆ سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق پێشنیازكردووه، به‌م نزیكانه بریار له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م راهێنه‌رانه ده‌درێت.
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلێمپی عێڕاق له یارییه‌كانی ئۆلێمپیاد له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م شانبه‌شانی ههڵبژادهكانی ئه‌رجه‌نتین و ئۆكرانیا و مه‌غریب یاریی ده‌كرد، یاریی یه‌كه‌می له ئۆكرانیا برده‌وه و به‌رامبه‌ر مه‌غریب و ئه‌رجه‌نتین دۆرا و له قۆناخی كۆمه‌له‌كان ماڵئاوایی كرد.