ئه‌ڵمانیاگرنگترین

هاوشێوەکەی یۆرگن کڵۆپ هەرا دەنێتەوە

سێوێکن کراون بە دوو لەت!

Yariga App

یاریگا –

یانەی شاختاری ئۆکراینی بەهۆی بڵاویکردنەوەی وێنەیەک مشتومڕێکی زۆری لە شەقامی وەرزشی دروستکردووە.

یانەی شاختار دۆنێتسیکی ئۆکراینی دەستی بە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ کردووە، لە پلاتفۆڕمی ئێکس چەند وێنەیەکی مەشقەکانیان بڵاوکردووەتەوە و دەرکەوتنی هاوشێوەیەکی کڵۆپ لە راهێنانەکانی یانەکە هەرایەکی زۆری ناوەتەوە.

هاوشێوەکەی یۆرگن کڵۆپ

وێنەی هاوشێوەیەکی کڵۆپ بەخێرایی بە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرایەوە، هاندەران لێدوانی تەنزئامێزی لەسەر وێنەکە دەنوسن و لە پلاتفۆڕمە جیاوازەکان بڵاوی دەکەنەوە، تانانەت هێندە بە کڵۆپ دەچێت زۆر کەس وادەزانن ئەو کەسە بەراستی راهێنەرە ئەڵمانییەکەیە.

هاوکات ئەو کەسە ناوی ئیگۆر گرێسکۆڤیچە، یەکێکە لە ستافی یانە ئوکراینیەکە و پیشەکەی پزیشکی چارەسەری سروشتییە.

کلۆپ دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو بە فەرمی پۆستی راهێنەری لیڤەرپوولی بەجێهێشت. تا ئێستا لەبارەی داهاتووی بڕیاری نەداوە و پشوو دەدات.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە ئۆکتۆبەری 2015 پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوولی وەرگرت، نزیکەی 9 ساڵ سەرکردایەتی رێدزی کرد. لە 334 یاریدا 208 یاری بردەوە و 78 یاری یەکسان بوو، لە 47 یاریدا شکستی هێنا.

یۆرگن 8 نازناوی لەگەڵ رێدز بەدەستهێنا، لەوانە دوو نازناوی جامی خولی ئینگلتەرا، نازناوێکی پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ، جامی سوپەری ئەوروپا، جامی جیهانی یانەکان، یەک نازناوی جامی قەڵغانی خێرخوازی و یەک نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button