ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

وان بیساکا پەیوەندی بە هامەرز دەکات

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکەی ئارۆن وان بیساکا نزیک دەبێتەوە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یونایتد دڵنیایە لەم مێرکاتۆیە دەتوانێت گرێبەستی وان بیساکای یاریزانی مانچێستەر یونایتد لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێری زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، گفتوگۆی نێوان هەردوو لایەن بەشێوەیەکی ئەرێنی بەردەوامە، هێشتا گرێبەستەکە یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام هەمووشتێک لەسەر رێچکەیەکی دروست دەڕوات.

هاوکات مانچێستەر یونایتد لەگەڵ نوسەیر مەزراوی و ئەستێرەی بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتن، لەدوای فرۆشتنی بیساکا، راستەوخۆ مەزراوی پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان دەکات.

مەزراوی لە پەیوەندیکردن بە وێستهام یونایتد زۆر نزیکبوو، بەڵام بەهۆی حەزی یاریزانە مەغریبییەکە بۆ یاریکردن بۆ مان یونایتد، گواستنەوەکە هەرەسی هێنا.

هەر بۆیە هامەرز ئامانجەکەی خۆی گۆڕی و لەبری یاریزانە مەغریبییەکە، بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانییەکەی مان یونایتدی کردووەتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button