ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

جرج و مشك پاریسیان هه‌راسان كردووه‌

Yariga App

یاریگا  –

زۆری مشك و جرج له‌ پاریس وه‌رزشكاران و ئاماده‌بووانیان هه‌راسان كردووه‌، خه‌ڵكی پاریسیش به‌ ئاسایی له‌گه‌ڵی ده‌ژین.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا دیمەنی زۆری مشك و جرج له‌ پاریس و بینینی له‌ لایه‌ن وه‌رزشكاران و ئاماده‌بووان بووەتە شتێکی باو، چونکە شایەتحاڵەکان باسیان لەوەکردووە کە مشکەکانی پاریس قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌ بووه‌.

ئەو باران بارینە زۆرەی لە کۆتایی هەفتەی رابردوو له‌ پایتەختی فەرەنسا باری، بووە هۆی ئەوەی مشکەکان و جرجه‌كان لە حەشارگەکانیان دەربچن و لە شەقامەکاندا بڵاوببنەوە، هەروەها بینینیان لە چێشتخانە و كافێیه‌كان ئاسایی بووە، ئەمەش بووەته‌ هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ زۆرێک لەوانەی کە بۆ سەیرکردنی یارییه‌كانی ئۆلێمپیاد روویان له‌ پاریس كردووه‌.

رۆژنامەنووسێکی رۆژنامەی ده‌یلی ستاری بەریتانی لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارەدا لە چێشتخانەیەک لە گەڕەکی بێرسی ده‌ڵێت، لە چێشتخانەیه‌ك له‌ كاتی نانخواردنی نیوه‌رۆ مشك هاته‌ سه‌ر خواردنه‌كه‌م و  ئیتر بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ خواردنه‌ نه‌خۆم و شوێنه‌كه‌ جێبهێلم، ئەمەش بووەته‌ هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لای ئەوانەی هاتوونه‌ته‌ پاریس، لە کاتێکدا پاریسییەکان بە شێوەیەکی ئاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتەدا ده‌كه‌ن.

یەکێک لەو گه‌شتیاره‌ی بۆ سه‌یری یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی رووی له‌ پاریس كردووه‌ گوتی، له‌ كافێیه‌ك جۆرجێك بۆم هات و مینش شوێنه‌كه‌م جێهێشت، زۆری ئه‌و جرج و مشكانه‌ بێزاریان كردووین.

پسپۆڕانی ته‌ندورستی ئاماژەیان به‌وه‌كردووه‌، ئەو مەترسییە پزیشکییانەی کە لە ئەنجامی پیسایی مشکەکانەوە دروست دەبن، دەبێتە هۆی نەخۆشییەک کە له‌وانه‌یه‌ ببێتە هۆی تێکچوونی جگەر و گورچیلە، هەر بۆیە رێکخەرانی مەشق و راهێنانه‌كانی یارییه‌ سیانیه‌كانین هەڵوەشاندەوە ئه‌مه‌ش بەهۆی بەرزی ئاستی پیسبوونی رووباری سێن.

شارەزایان هەموو رۆژێک کاتژمێر چواری بەیانی کوالێتی ئاوی رووباری سێن تاقی دەکەنەوە، بەو هیوایەی پێش ئەو چالاکییە كاریگه‌ری پیسیه‌كه‌ی كه‌متر ببێته‌وه‌.

بەرپرسانی پاریس پێش یارییەکانی ئۆلێمپیاد بڕی یەک ملیار و 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ باشترکردنی کوالێتی ئاو و کەمکردنەوەی ئاستی پیسبوون خەرجکردووە ، بەڵام پێناچێت ئەمە چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە کاریگەرییان لەسەر رووباری سێن هەیە.

نزیکەی 4 ملیۆن جرج و مشك لە پایتەختی فەرەنسا دەژین کە دوو هێندەی ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button