ئیسپانیاگرنگترین

فلیک: ئەوەی بەرامبەر مانچێسته‌ر سیتی کردمان زۆر گرنگ بوو

Yariga App

یاریگا –

هانسی فلیکی ئەڵمانی، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، دڵخۆشی خۆی بە سەرکەوتنەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەربڕی.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ یارییه‌كی دۆستانەی ئاماده‌كاری هه‌ردوو یانه‌ی بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی لە یاریگای کەمپینگ وۆرلد لە ئۆرلاندۆ (فلۆریدای ئەمریکا) به‌رامبه‌ر یه‌كتر یارییان  كرد، کاتی ئاسایی بەیەکسانبوون (2-2) کۆتایی هات، له‌ لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، بارسێلۆنا بە ئەنجامی 4-1 سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

فلیک بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا گوتی، سەرکەوتنی ئەمڕۆ سەرەتایەکی باشە، یاریزانەکانیش به‌ ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ و ئه‌و ئاسته‌ی پێشكه‌شیان كرد، شانازییه‌كی گه‌وره‌یان بەدەستهێنا.

راهێنه‌ره‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكرد، مانچێسته‌ر سیتی تیپێكی گه‌وره‌یه‌ و یارییه‌كی باشمان کرد، لە ماوەی هه‌شت ساڵدا پیپ گواردیۆلا فەلسەفەیەکی نایابی دروستکردووە، هەمووان زۆر باش دەزانن کە دەبێت چی بکەن، شتێكی دلخۆشكه‌ره‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و تیپه‌ ئاستێكی به‌رزمان پێشكه‌ش كرد.

فلیک گوتیشی، یاریزانه‌كان وەک تیمێک بەرگریان کرد، و هێرشمان برد، هەموویان له‌ پێناو یه‌كتر جه‌نگان، ئەمە زۆر گرنگە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، هەندێک كاتی گێمی دووەم، تیپه‌كه‌مان زۆر پاشەکشەی کرد، بیرۆكه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین كات له‌ ناوچه‌ی تیپی به‌رامبه‌ربین.

له‌ كۆتاییدا راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی بارسێلۆنا گوتی، ده‌مانه‌وێت باشتر ده‌ربكه‌وین و ئه‌و گرفتانه‌ی هه‌مانه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین و به‌ باشترین شێوه‌ بۆ وه‌زری نوێ ئاماده‌بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button