ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مارسیلیا هێرشبەرێکی ئارسیناڵ دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی مارسیلیای فەرەنسی لە گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیای ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی ئێدی ئێنکێتیا، مارسیلیا ئۆفەرێکی بە بڕی 17 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە ئارسیناڵ کردووە و لە گواستنەوەی هێرشبەرە لاوەکە نزیکبووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای، ئێنکێتیا رەزامەندی دەربیڕووە تاوەکو پەیوەندی بە یانە فەرەنسییەکە بکات، تەنیا ئەوە ماوە رێککەوتنی نێوان هەردوو یانەکە یەکلایی ببێتەوە و لەسەر مەرجەکانی گرێبەستەکە رێکبکەون.

هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لە هاوینی 2020 بەبڕی 8 ملیۆن یۆرۆ لە لیدز یونایتەوە پەیوەندی بە گەنەرزی لەندەنی کرد.

بەدرێسی ئارسیناڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 168 یاریی کردووە، 36 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵیشی دروستکردووە، نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و دوو نازناوی جامی قەڵخانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

مارسیلیا لەم هاوینە رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتالی و راهێنەری پێشووی یانەی برایتنی وەک راهێنەری نوێی یانەکەی دەستنیشانکرد، دی زێربی دەستی بە شۆرشێک کردووە و دەیەوێت یانەکە بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button