ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆفیس پێنجەم گرێبەستی هاوینەی واژۆ کرد

کاپتنە ئیرلەندییەکەیان گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی جەیک ئۆبراینی ئیرلەندی پەیوەندی بە یانەی ئێڤەرتن کرد،

ماڵپەڕی ئێڤەرتن بڵاویکردووەتەوە، بە فەرمی جەیک ئۆبراین، یاریزانی پێشووی یانەی لیۆنی فەرەنسی پەیوەندی بە یانەکەیان کردووە و گرێبستێکی درێژخایەنی لەگەڵ تۆفیس واژۆ کردووە، ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

گرێبەستەکەی جەیک لەگەڵ ئێبەرتن تا هاوینی 2028 دەبێت. لەبەرامبەر گواستنەوەی بەرگریکارە تەمەن 23 ساڵانییەکە، یانە ئینگلیزییەکە بڕی 20 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە.

لەدوای جاک هاریسن، یێسپەر لیندسترۆم، تیمۆسی ئێمێکا و ئیمان ئێندیایێ، جەیک پێنجەم یاریزانە لە مێرکاتۆی هاوینەی 2024 پەیوەندی بە ئێڤەرتن دەکات.

ئۆبرایەن یاریی بۆ یانەکانی کۆرکی سیتی، کریستاڵ پاڵاس، سیوندن تاون، مۆلینبیک، و لیۆنی فەرەنسی کردووە، لەکۆی 124 یاری 12 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی دروسیتکردووە.

جەیک لەدڵی بەرگری یاری دەکات، بەرزی باڵای مەترێک و 97 سانتمەترە. کاپتنی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی و دوو یاری بۆ ئیرلەندا کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button