ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئانچێلۆتی هاندەرانی ریال مەدرید شۆك دەكات

هیچ گرێبەستێكی نوێ ناكەین...

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی هاندەرانی یانەكەی شۆك دەكات، دووپاتیدەكاتەوە كە بۆ رۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز هیچ گرێبەستێكی نوێ واژۆ ناكەن.

ناچۆ لە گواستنەوەكانی هاوینی ئێستادا و لە دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەندی بە ریزەكانی قادسیەی سعودیەوە كرد.

لە دوای رۆیشتنی ناچۆ ناوی چەند بەرگریكارێك بە ریزەكانی ریال مەدرید بەسترابوویەوە، دیارترینیان لێنی یۆرۆ كە پەیوەندی بە ریزەكانی شەیتانە سوورەكانەوە كرد.

وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 3:30 ریال مەدرید لە یارییەكی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ رووبەڕووی ئەیسی میلان ببێتەوە.

لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان كارلۆ ئانچێلۆتی دووپاتیكردەوە كە تیمەكەی تەواوە و هیچ شوێنێكیان بۆ گرێبەستی نوێ نییە.


كارلۆ گوتی:

ریال مەدرید بەرگریكاری نایابی هەیە، بۆ وەرزی نوێ هیچ دوو دڵ نیم، بە گەڕانەوەی ئیدێر میلیتاو هیچ كێشەیەكمان لەو شوێنە نامێنێت.

لە هێڵی بەرگری ریال مەدرید پشت بە ئانتۆنیۆ رودیگەر و ئیدێر میلیتاو دەبەستێت.

كارلۆ ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەو هێڵەدا پشت بە تواناكانی خێسوس ڤایێخۆ دەبەستێت و دەیڤد ئالاباش نزیكە لە چاكبوونەوە و هەلی یاریكردن بە چەند یاریزانی لاویش دەدەین.

هەمووان دەیانەوێت لە ریال مەدرید بمێننەوە، بە رۆیشتنی ناچۆ هیچ كێشەیەك لە هێڵی بەرگری درووست نابێت.

وەرزی رابردوو ریال مەدرید بە راهێنەرایەتیكردنی كارلۆ ئانچێلۆتی توانیان نازناوەكانی لایگا، جامی سوپەری ئیسپانیا و چامپیۆنزلیگ بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button