ئیسپانیاگرنگترین

نیكۆ ویلیامس لە بارسێلۆنا دووردەكەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، نیكۆلاس ویلیامس ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ئاتلێتیك بلباوی هەمان وڵات لە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی بارسێلۆناوە دووردەكەوێتەوە.

گرێبەستەكەی ویلیامسی تەمەن 22 ساڵان لەگەڵ بلباو لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 پێشكەشیكرد، ناوی نیكۆ ویلیامس بە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی بارسێلۆناوە بەسترابوویەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆ چانسی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی نیكۆ ویلیامس لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستا كەمدەبێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، نیكۆ لە ریزەكانی ئاتلێتیك بلباو دەمێنێتەوە و گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ دەكاتەوە.

لە كۆتاییشدا ئاماژە بەوە كراوە، بارسێلۆنا زیاتر بە گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ گەشبینە، هیوادارە بە كەمتر لە 60 ملیۆن یۆرۆ گرێبەست لەگەڵ یاریزانەكە واژۆ بكات.

نیكۆ ویلیامس

وەرزی رابردوو ویلیامس لەگەڵ بلباو بەشداری لە 37 یاریدا كرد و توانی هەشت گۆڵ بكات و 19 گۆڵیش درووست بكات.

لەگەڵ ئیسپانیا لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانی لە بردنەوەی نازناوەكە رۆڵێكی گرنگ ببینێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button