دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ ئۆسیمین هەمووان شۆک دەکات و لوکاکو دەگەڕێتەوە سێریا ئەی

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێکی برایتن، رومێلو لوکاکو ئامادەیە مووچەی کەمبکاتەوە و بگەڕێتەوە سێریا ئەی…

برایتن و بۆڕووسیا دۆرتموند لەسەر گواستنەوەی پاسکال گڕۆس بەبڕی 5.9 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – گاردیان

چێڵسی و ناپۆلی گفتوگۆ لەسەر گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو دەکەن و لە بەرامبەردا ڤیکتۆر ئۆسیمینیش بە خواستن پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات – ئاتلێتیک

لوکاکو ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە و گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ناپۆلی واژۆ بکات – بێن جەیکۆبس

چێڵسی و ئاستۆن ڤیلا ئۆفەری فەرمییان بۆ گواستنەوەی ماکسیمیلیان بێیێر، هێرشبەری بایەر لیڤەرکوزن پێشکەشکردووە – سکای سپۆرتس

پڕۆسەی گواستنەوەی کەیلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی نۆتینگهام فۆڕێست بۆ مۆنزا خەریکە هەڵدەوەشێتەوە، چونکە لەسەر لایەنی دارایی نەگەیشتوونەتە رێککەوتن – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی و خێنک لەسەر گواستنەوەی مایک پێندەرس بەبڕی 16.7 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – HLN

وێستهام زۆر لە گواستنەوەی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، یاریزانی لیدز یونایتد نزیکە – تۆک سپۆرت

هانیبەعل مجێبری، یاریزانی مانچێستەر یونایتد نزیکە بە خواستن پەیوەندی بە رەینجەرزەوە بکات – تیم تۆک

ئاستۆن ڤیلا گرنگی ژان فیلیپێ ماتێتا، هێرشبەری کریستال پاڵاس داوە – ئێکسپرێس

ئێڤەرتن خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی تامی ئابراهام لە رۆماوە – سپۆرت ئیتاڵیا

مانچێستەر یونایتد خەریکە کار لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ ئادریێن رابیۆ دەکات – کۆت ئۆفساید

لیڤەرپوول دەیەوێت بەرگریکارێک بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی هاوینە بگوازێتەوە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button