بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کەیلۆر ناڤاس دیسانەوە لە بازاری گواستنەوەکاندا دەبێتەوە یاریزانێکی ئازاد

دوای تەنها رۆژێک لە بڵاوبوونەوەی رێککەوتنی لەگەڵ مۆنزای ئیتاڵی

Yariga App

یاریگا –

دوای کەمتر لە 48 کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی زانیاری سەبارەت بە پەیوەندیکردنی کەیلۆر ناڤاس بە مۆنزای ئیتاڵیەوە، پێشهاتی نوێ رووی دا و رێککەوتنەکە تووشی شکست دەبێت.

وردەکاریی زانیارییەکانی دوێنێ لەسەر رێککەوتنی مۆنزا و ناڤاس لەم هەواڵەوە بخوێنەوە:

تەواو؛ کەیلۆر ناڤاس پەیوەندی بە یانەیەکی سێریا ئەی دەکات

تۆزێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی شارەزا و باوەڕپێکراو لە بازاڕی گواستنەوەکان ئاشکرایکرد کە ئەگەری هەیە رێککەوتنی نێوان یانە ئیتاڵیەکە و گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە هەڵبوەشێتەوە سەرەڕای دیاریکردنی وادەی پشکنینە پزیشکیەکان و کاتی گەشتکردنی بۆ ئیتاڵیا بۆ مەبەستی واژۆکردنی وردەکارییەکان.

رۆمانۆ نووسیویەتی کە جیاوازی گەورە سەریهەڵداوە لە میانی گفتگۆ نوێیەکانیاندا و ئێستا هەموو شت هەڵەپەسێردراوە.

بەوەش ناڤاسی 37 ساڵان جارێکیتر دەبێتەوە یاریزانێکی ئازاد لە میرکاتۆی ئەم هاوینە پاش جێهێشتنی پاریس سان جێرمان.

ناڤاس یاریی بۆ یانەکانی ئالباسێتی، لێڤانتی، ریال مەدرید، پاریس سانجێرمان و نۆتینگهام فۆڕێست کردووە، لەکۆی 479 یاریی 480 گۆڵی لێکراوە و 171 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بەخاوێنی پاراستووە. بە زۆرێک لە نازناوەکان گەیشتووە لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ کردوون. دیارترین دەستکەوتەکانی لە ئەورووپا بردنەوەی سێ نازناوی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button