کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی بەهۆی وێنەگرتنی لە بەردەم تاوەری ئیفل لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە
لەگەڵ خۆشەویستەکەی بەبێ مۆڵەت گوندی ئۆڵێمپیان بەجێهێشتبوو
یاریگا –
کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی لەپێناوی خۆشەویستەکەی یاساکانی شکاند و لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.
ئانا ڤیێرا کچە مەلەزانێکی بەڕازیلی لەپێناوی بینینی خۆشەویستەکەی بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت و رەزامەندیی گوندی ئۆڵێمپی بەجێهێشتووە و لە ئۆڵێمپیادی پاریس دوورخرایەوە.
دوای ئەوەی ئانا ڤیێرا لەپێناوی ژووانێک لەگەڵ گابریێل سانتۆس خۆشەویستی گوندی ئۆڵێمپی بەجێهێشتبوو، سەردانی تاوەری ئیفل و چەند شوێنێکی دیکەی کردبوو، لەلایەن لێژنەی ئۆڵێمپییەوە لە یارییەکانی ئۆڵێمپیادی دوورخرایەوە.
لێژنەی ئۆڵێمپی بەڕازیل لە راگەیاندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، ئانا کارۆلینا ڤیێرا و گابیریل سانتۆس لە یارییەکانی ئۆڵێمپیاد دوورخرانەوە و رەوانەی ماڵەوە کراون، چونکە بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت گوندی ئۆڵێمپییان بەجێهێشتووە و سەرپێچی یاساکانیان کردووە.
ئانا ڤیێرا لەکاتی چوونە دەرەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی سەردانی تاوەری ئیفلیان کردبوو، بەیەکەوە لە بەردەم تاوەری ئیفل چەند وێنەیەکیان گرتبوو، وێنەکانیان لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکردەوە و بووە هۆی ئەوەی ئاشکرا بێت بەبێ پرس گوندی ئۆڵێمپیان بەجێهێشتووە.
کچە مەلەزانە بەڕازیلییەکە لە ریزی هەڵبژاردەکەی لە پێشبڕکێی مەلەوانی سەربەست لە 4×100 مەتر بەشداریی یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریسی دەکرد