بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

رێوان ئەمین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ دهۆک نزیکبووەتەوە

دهۆک دوایین ئۆفەری پێشکەشی یاریزانەکەی کردووە

Yariga App

یاریگا –

رێونا ئەمین لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی دهۆک نزیکبووەتەوە و هەردوولا لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، رێوان ئەمین ناوەڕاستکاری یانەی دهۆک لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نزیکبووەتەوە کە سەرەتای ساڵی رابردوو لە دالکوردەوە پەیوەندی بە ریزەکانی دهۆک کرد، یانەی دهۆک ئۆفەرێکی پێشکەشی رێوان کردووە و چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی ئەو یاریزانە دەکات.

یاریگا زانیویەتی، دهۆک دەیەوێت بە 150 ملیۆن دینار گرێبەستی رێوان ئەمین نوێبکاتەوە، ناوەڕاستکارە 28 ساڵانەکەش داوای 200 ملیۆن دینار یان زیاتر دەکات، کە ئێستا رێوان بپ شوودان گەشتی هۆڵەندای کردووە و لەوێ پشووەکانی بەسەر دەبات.

یانەکانی شوڕتە، قوە جەوییە، زەوڕا، تەڵەبە، گەرمە و زاخۆ ئۆفەریان پێشکەشی رێوان کردووە و دەیانەوێت ئەو ناوەڕاستکارە بگوازنەوە کە خاوەنی سێ یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی هەڵبژاردەی عێراق.

رێوان ئەمین ساڵی 2007 لە ریزی یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی دەستی بە یاریی کردووە و گەیشتە تیپی ژێر 21 ساڵانی ئەو یانەیە، لە ریزی یانەی ئۆستەرشوندی سویدی لە 53 یاری گۆڵێک و 4 ئەسیستی کردووە و 59 یاریشتی بە درێسی دالکورد کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button