ئۆڵێمپیادی پاریس

یاریزانێکی مسڕی بە دووگیانییەوە بەشداری ئۆڵێمپیادی کردووە

Yariga App

یاریگا –

نەدا حافز، یاریزانی شمشێربازی میسری، بە دووگیانییەوە بەشداری یارییەکانی ئۆڵێمپیادی پاریسداکردووە.

یاریزانە تەمەن 26 ساڵەکە، کە سکی 7 مانگە یەکەم یاری خۆی لە پێشبڕکێی تاکەکەسی سەبری ئافرەتان بردەوە، بەڵام دواتر لە قۆناغی 16دا کرایە دەرەوە.

نەدا سەبارەت بە کێبڕکێیەکە لە پۆستێکی ئینستاگرامەکەی دەڵێت:

لەڕاستیدا لە گۆڕەپانەکە هەمووان دوو کەسیان دەبینی، بەڵام ئێمە سێ یاریزان بووین! من بووم و رکابەرەکەم و کۆرپە بچووکەکەم کە هێشتا نەهاتووەتە جیهانەکەمان!

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Nada Hafez (@nada_hafez)


نەدا حافز کە خەڵکی قاهیرە و لە سێیەم ئۆڵۆمپیادیدا بەشداری دەکرد، لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:

 هەست بە شانازی دەکەم. من و کۆرپەکەم پشکی دادپەروەرانەمان لە یارییەکەدا هەبوو، جا چ لە رووی جەستەییەوە و چ لە رووی سۆزدارییەوە. من بەختەوەرم کە متمانەی هاوسەرەکەم و خێزانەکەمم پێبەخشراوە و توانیومە بەم ئاستە بگەم.

لە یاریگای گراند پاڵاس لە پایتەختی فەرەنسا نەدا بە ئەنجامی 15-13 لە ئەلیزابێس تارتاکۆڤسکی ئەمریکی بردەوە، دواتر بە ئەنجامی 15-7 بە جیۆن هایۆنگی کۆریای باشوور دۆڕا.

بابەتی زیاتر

Back to top button