ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی و ناپۆلی لە ئاڵوگۆڕکردنی لوکاکو و ئۆسیمێن نزیکبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی و ناپۆلی لە ئاڵوگۆڕکردنی لوکاکو و ئۆسیمێن نزیکبوونەتەوە، یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت رۆمێلۆ بگوازێتەوە و یانە ئینگلیزییەکەش دەیەوێت هێرشبەرە نەیجیرییەکە بە خواستن بگوازێتەوە.

داڤید ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی ماڵپەڕی جیهانی ئاتلێتیک ئاشکرایکردووە، گفتوگۆیەکان لە نێوان یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و ناپۆلی ئیتاڵی لەبارەی رۆمێلۆ لۆکاکۆ و ڤیکتۆر ئۆسیمێن بەردەوامن، ناپۆلی دەیەوێت هیڕسبەرە بەلجیکییەکە بگوازێتەوە و بلووزیش دەیەوێت ئۆسیمێن بە خواستن بگوازێتەوە و بتوانێت دواتر بیکڕێتەوە.

لوکاکۆ لەسەر داوای ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری نوێێ ناپۆلی لە چوونی بۆ ریزەکانی یانە ئیتاڵییەکە نزیکە، کە پێشتر کۆنتی لە ئینتەر میلان بۆ ماوەی دوو وەرز راهێنەرایەتی لوکاکۆی کردووە و دەیەوێت جارێکی دیکە لە ناپۆلی راهێنەرایەتی هێرشبەرە بەلجیکییەکە بکات.

لوکاکۆ لەژێر سەرپەرشتی کۆنتی باشترین و زێڕینترین کاتەکانی کاروانی وەرزشی بەسەر بردووە، لە وەرزەکانی 2019/2020 بە درێسی ئینتەر 34 گۆڵی کرد و لە وەرزی 2020/2021ـیش 30 گۆڵی کرد.

لوکاکۆ وەرزی رابردوو بە خواستن لە ریزەکانی رۆمای ئیتاڵی یاریی دەکرد و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بە درێسی جیالۆڕۆسی لە 47 یاری 21 گۆڵی تۆمارکرد.

چێڵاسی دەیەوێت ئۆسیمێن بە خواستن بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام نایەوێت 120 ملیۆن یۆرۆ وەکو نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات،م دەیەوێت هێرشبەرە نەرویجییەکە بە خواستن بگوازێتەوە و دواتر بتوانێت بیکڕێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button