ئیسپانیا

نایکی لە گواستنەوەی نیکۆ ویلیامسدا هاوکاری بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کۆمپانیای نایکی بەنیازە بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامس هاوکاری بارسێلۆنا بکات.

ئارەزووی بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامس ئیتر نهێنی نییە. لە چەند هەفتەی رابردوودا بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە هەموو هەوڵ و سەرنجەکانیان لەسەر راکێشانی ئەم ئەستێرەیەی ئەتلەتیک بیلباو چڕکردووەتەوە کە یەکێک بوو لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەیۆرۆ 2024دا.

کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا وایکرد کەمێک درەنگ مامەڵە بکەن بۆ وەرگرتنی ئەم ئەستێرە ئیسپانییە، لەلایەکی تریشەوە رووبەڕووی رکابەرییەکی جددی بوونەتەوە وەک پاریس سان جێرمان کە دەگوترێت نزیکەی دوو ئەوەندەی ئۆفەری بارسێلۆنای پێشکەش بەو یاریزانەو بیلباو کردووە.

سەرەڕای ئەوەی زۆرێک پێیانوابوو ئەم یاریزانە لە گواستنەوەی هاوینەدا ئامادەیە بچێتە بارسێلۆنا، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا گومان لەم بارەیەوە هەبووە و گەشبینی بارسا بۆ وەرگرتنی یاریزانەکە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. تەنانەت دەگوترێت بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە ئاگاداریان کردووەتەوە کە ناتوانن تا هاوینی ساڵی داهاتوو چاوەڕێی گواستنەوەی بکەن و بە جۆرێک هەوڵیان داوە فشار بخەنە سەری.

بەڵام رۆژنامەی سپۆرت بانگەشەیەکی سەرنجڕاکێشی کرد ودەڵێت، نایکی بە نیازە بە جددی بچێتە ناو پڕۆسەی ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە و هەوڵەکانی بۆ رازیکردنی نیکۆ ویلیامس و گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا بەکاردەهێنێت. ئەوان دەزانن کە بوونی ئەستێرەیەکی لەو شێوەیە داهاتێکی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت و هەر بۆیە ئامادەن هەوڵی رازیکردنی بدەن. بەڵام دیار نییە لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو دەبن یان نا. ئەگەری زۆرە ئەم یاریزانە وەرزی داهاتوو لە بیلباو بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button