فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەكی ریال مەدریدی دەوێت

لەسەر داوای لویس ئێنریكێ...

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت براهیم دیاز ئەستێرەی مەغریبی یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەكانی.

دیاز لە ساڵی 2019 لە ریزەكانی مانچێستەر سیتیەوە بە بەهای 17 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە كرد و لەو ماوەدا دوو جار بە خواستن پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە كرد.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل ناسیۆنال یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی دەیەوێت براهیم دیاز بۆ شوێنگرتنەوەی كیلیان ئێمباپێ بگوازێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەر داوای لویس ئێنریكێ ئیدارەی پاریس هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیاز دەدەن، كە سەرسامی تواناكانی یاریزانە مەغریبیەكەیە.

ئەوەش خراوەتە روو، هاتنی ئۆفەرێك بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ رەنگە فلۆرینتینۆ پێرێز رازی بكات دەستبەرداری یاریزانە تەمەن 24 ساڵانەكەی ببێت.

براهیم دیاز و نازناوی چامپیۆنزلیگ

وەرزی رابردوو دیاز بەشداری لە 44 یاری كرد و توانی 12 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button