ئینگلتەراگرنگترین

یەكەم لێدوانی كالافیۆری دوای پەیوەندیكردنی بە ئارسیناڵەوە

” خەونەكەم هاتە دی ”...

Yariga App

یاریگا –

ریكاردۆ كالافیۆری ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دڵخۆشی خۆی بە پەیوەندیكردنی بە ئارسیناڵەوە دەربڕی و دووپاتیكردەوە خەونەكەی هاتووەتە دی.

دوێنێ بە فەرمی ئارسیناڵ گواستنەوەی كالافیۆری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.


لە دوای پەیوەندیكردنی بە ئارسیناڵەوە كالافیۆری گوتی:

هەستێكی نایابم هەیە، تا روویدا قورس بوو، بەڵام لە كۆتاییدا گەیشتینە ئێرە، ناتوانم چاوەڕێ بكەم تا لەگەڵ تیمەكەم دەست بە راهێنانەكان بكەم و یاری بۆ هاندەران بكەم.

لە تەمەنی 12 ساڵییەوە ئەمە خەونی من بووە، چونكە دەتوانم ئاستی خولەكە ببینم كە باشترین یاریزانەكانی جیهان لێرە یاری دەكەن، ئەوە خەونێكە نەك تەنیا بۆ من، بۆ هەموو كەسێك.

زۆر قسەم لەگەڵ راهێنەر كرد و ئەویش بڕوای پێهێنام، ئەوە باشترین پڕۆژەیە بۆ من، پێموایە ئاستم وەك یاریزانێك بەرەو پێشەوە دەچێت.

بۆ یاریكردن هاتوومەتە ئێرە، بۆیە تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم تا شتێك پێشكەشی یانەكەم بكەم، هیوادارم لە یارییەكانی سەرەتاوە بتوانم خۆم بسەلمێنم.

ئەوە تەنیا سەرەتایەكە، من بە پەرۆشم بۆ دەستپێكردن و بردنەوەی نازناوەكان لەگەڵ ئارسیناڵ.

كالافیۆری بە درێسی ئارسیناڵ

گرێبەستەكەی كالافیۆری لەگەڵ گەنەرز بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی 2029 دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button