دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بازاڕی ئارسیناڵ گەرمە و بارسێلۆنا بێدەنگە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ گرنگی بە ئەستێرەیەکی ناپۆلی داوە و رۆمێلو لوکاکو بەرەو سێریای ئەی دەڕوات…

ئارسیناڵ بیرۆکەی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی لەبیر نەکردووە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

لە ئەگەری لەدەستدانی ئۆسیمین، ناپۆلی هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو، هێرشبەری چێڵسی دەدات – گاردیان

جەیک ئۆبڕاین، بەرگریکاری ئایرلاندی لە مێرسیسایدە و ئەمڕۆ پەیوەندی بە ئێڤەرتن دەکات – گاردیان

ئێڤەرتن ئامادەیە ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی حەبیب دیارا، پێشکەشی ستراسبۆرگ بکات – لیکیپ

چەندین یانە لە نزیکەوە چاودێری تاهیت چۆنگ، بەرگریکاری لوتن تاون دەکەن – سکای سپۆرتس

وێستهام یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یوسف فۆفانا، یاریزانی مۆناکۆ بکات، بەڵام یاریزانەکە میلانی دەوێت – گیڤ می سپۆرت

دەیڤد دی خیا، گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد پەیوەندی بە جێنوا ناکات، لە بنەچەدا هیچ لە یانە ئیتاڵییەکە نزیک نەبوو – فابریریۆ رۆمانۆ

وێستهام یونایتد بەدوای هێرشبەرێک دەگەڕێت و ناوی نیکلاس فولکڕوگ، هێرشبەری بۆڕووسیا دۆرتموند لە نێو لیستی داواکراوانە – سکای سپۆرتس

ئارسیناڵ گرنگی بە لیرۆی سانێ، هێرشبەری بایرن میونشن داوە – سکای سپۆرتس

ستیڤ بڕووس، راهێنەری پێشووی نیوکاسڵ یونایتد دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی جامایکا – دەیلی مەیڵ

ئێڤەرتن ئامادەکاری بۆ رێگەدان بەچوونە دەرەوەی ریس وێڵش دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

تۆتنهام تاوەکو ئێستا لەگەڵ میلان لەبارەی فرۆشتنی ئێمێرسن رۆیاڵ نەگەیشتووەتە رێککەوتن – بێن جەیکوبس

چێڵسی گرنگی بە مایک پێندێرس، گۆڵپارێزی خێنتی بەلجیکی داوە – HLN

بێن برێتن دیاز، هێرشبەری ڤیاڕیال ئەمڕۆ گرێبەست ساوسامتن واژۆ دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چاڤی سیمۆنس، یاریزانی هۆڵەندی بڕیاری کۆتاییدا و وەرزێکی دیکەش بە خواستن یاری بۆ لایپزیگ دەکات – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button