ئیسپانیاگرنگترین

لیڤاندۆڤسكی هاندەرانی بارسێلۆنا دڵنیا دەكاتەوە

” ئەم وەرز گۆڵی زیاتر دەكەم ”...

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنا هاندەرانی یانەكەی لە كارێك دڵنیا دەكاتەوە.

لیڤاندۆڤسكی لە هاوینی ساڵی 2022 لە ریزەكانی بایرن میونشنەوە بە بەهای 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

گرێبەستەكەی لیڤاندۆڤسكی لەگەڵ بارسا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە دوای كۆتاییهاتنی وەرزی رابردوو بارسێلۆنا چاڤی هێرناندێزی لە پۆستەكەی دوورخستەوە و هانسی فلیكی لە جێگای دانا.


لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لیڤاندۆڤسكی گوتی:

لەگەڵ راهێنەرێكی نوێ داین، دڵنیام لەگەڵ فلیك بە جدی كار دەكەین بە بیرۆكەی نوێ و بە ئاڕاستەی نوێ، كاتیشمان هەیە لەو پلانانە تێبگەین كە راهێنەر پەیڕەوی دەكات، دەمانەوێت بە باشی خۆمان ئامادە بكەین.

دڵنیام ئەم وەرزە دەتوانم گۆڵی زیاتر بەراورد بە وەرزی رابردوو بكەم، هەمیشە هەوڵدەدەم هاوكاری یانەكەم بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باشتر بكەم.

دەربارەی كێبڕكێكردنی لەگەڵ كیلیان ئێمباپێ، لیڤا گوتی:

دڵنیا نیم كە ئێمباپێ هاوشێوەی من هێرشبەر بێت، پێموایە كیلیان لە جێگایەكی جیاواز یاری دەكات، هەروەها ستایڵێكی جیاوازی هەیە، بەڵام بێگومان یاریزانێكی گرنگە.

ئەوەی وەرزی رابردوو روویدا پاڵنەرێكی گەورە بوو بۆمان، ئێمە بارسێلۆناین و دەبێت هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بنێین.

لیڤاندۆڤسكی و هانسی فلیك

وەرزی رابردوو لیڤاندۆڤسكی بەشداری لە 49 یاریدا كرد و توانی 26 گۆڵ بكات و نۆ گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button