دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

باوەڕنەکراوە؛ لەبەر هۆکارێک رابیۆ ئۆفەرێکی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئادرێن رابیۆ کە ئێستا بێ یانەیە دوای جێهێشتنی یانەی یوڤێنتوس لەم هاوینە، ئۆفەرێکی ناوازەی لە یانەی لیڤەرپوولەوە بۆ هاتووەتە پێشەوە بەڵام رەتیکردووەتەوە.

ناوبراو لەمێژە ئەوەی درکاندووە کە تامەزرۆی یاریکردنە لە پرێمەرلیگ. پێشترش لە ساڵی 2008 لە تەمەنی لاوێتیدا ئەزموونی تۆپی پێی ئینگلیزی هەبووە کاتێک لە ریزەکانی مانچێستەر سیتی یاری کردووە پێش ئەوەی گەشتە دوورودرێژەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان دەستپێبکات.

لای چەپەوە وێنەیەکی دەگمەنی رابیۆیە لەگەڵ مان سیتی         

سەرچاوە میدیایەکان بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی ماڵپەڕی توتۆ یوڤی نزیک لە یوڤێنتوسی ئیتاڵی باس لەوە دەکەن کە ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئۆفەرێکی لیڤەرپوولی رەتکردووەتەوە چونکە دەیەوێ پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

رابیۆی تەمەن 29 ساڵ و خواستی یاریکردنی بۆ مان یو شتێکی نوێ نییە، لەمێژە سەرچاوە جیاوازەکان ئەوەیان ئاشکراکردبوو کە ناوبراو مەیلێکی زۆی بەلای یانە ئینگلیزیەکەدا هەیە. خۆیشی لە یاری پێش فیناڵی مۆندیالی 2022 بەرانبەر ئەرجەنتین ئەوەی نەشاردەوە کە لەنێوان ئەو یانانەی گرنگی پێدەدەن، خولی ئینگلیزی پێ باشترینە.

ئادرێن وەرزی رابردوو لەگەڵ یوڤی لە خولی ئیتاڵی لە 31 یارییدا 5 گۆڵ و 3 ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button