فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ ئێمباپێ زۆرینەی پشکەکانی یانەیەکی فەڕەنسی کڕیەوە

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ یەکەمین هەنگاوی سەرمایەگوزەری لە ئاستێکی باڵا دەستپێکرد و پشکی شێری یانەیەکی فەڕەنسی کڕیەوە.

ئێمباپێ کە ئەم هاوینە دوای یارییەکانی یۆرۆ روویکردە ریاڵ مەدرید، هەر لەوێ پێش ئەوەی یەکەمین یاری فەرمی خۆی بە درێسی شاهانەکانەوە ئەنجام بدات، هەنگاوێکی گەورەی بۆ بواری خاوەندارێتیکردن لە یانەیەکی تۆپی پێ هەڵنا و توانی بەشی زۆرینەی یانەی کانی پلەدووی وڵاتەکەی بکڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی لو پارسیانی فەڕەنسی، کیلیان بەشە زۆرەکەی ئەو یانەیەی بە 20 ملیۆن یۆرۆ کڕیووە.

ناوەڕۆکی زانیارییەکان باس لەوە دەکەن ئێستا لەو بوارەدا یاریزانە 25 ساڵانەکە گەنجترین خاوەنپشکە لە کیشوەری ئەورووپادا. هاوپشکەکەی دیکەی بە ناوی پیرێ ئانتن کاپتۆن، ئەوەی ماوەتەوە لە یانەکە بە 5 ملیۆن کڕیوە.

مووچەی ساڵانەی کیلیان لەگەڵ مەدرید 15 ملیۆن یۆرۆیە، ئەوەیش کەمترە لەوەی لە پاریس سان جێرمان دەستیدەکەوت. بەڵام شیرینیەکانی ریاڵ مەدرید بۆ ئەو ئەستێرەیە ناوازەن.

ناوبراو لە سەرەتاکانی لاوێتیدا نزیک بوو لەوەی گرێبەستی فەرمی لەگەڵ کان واژۆ بکات و خانەوادەکەشیان پێیان وابوو ئەو یانەیە شوێنێکی تەندروست و ژینگەیەکی پارێزەرە بووە بۆ کوڕەکەیان، بەڵام هەر ئەو ساڵە یانەکە لە خولی لیگ وەن دابەزی و گرێبەستەکەی ئێمباپێیش سەرینەگرت.

 

ئێمباپێ لەگەڵ یانەی کان پێش شکستهێنانی واژۆکردنی   گرێبەستەکەیان

بابەتی زیاتر

Back to top button