بازاڕی گواستنه‌وه‌

فوڵهام گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەکەی لەگەڵ یاریزانێکی ئارسیناڵ کرد

Yariga App

یاریگا –

یانەی فوڵهامی بە گواستنەوەی یاریزانێکی ئارسیناڵ ریکۆردی گرانبەهاترین کڕینی لە مێژووی خۆیاندا تۆمارکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی سکای سپۆرتس، فوڵهام بەشێوەیەکی سەرەتایی گەشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ ئارسیناڵ بۆ گواستنەوەی ئیمیل سمیس رۆو کە ماوەیەکە لە پلانەکانی میکێل ئارتێتادا نەماوە.

سەرچاوەکەی سکای سپۆرتس بڕێ رێککەوتنەکەی ئاشکراکردووە  و نووسیویەتی کە بە 27 ملیۆن پاوەندی جێگر لە 7 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکانە. ئەوەیش بە گرانترین گرێبەست دادەنرێ لەمێژووی فوڵهام.

سمیس رۆو هەر ئەم هەفتەیە پشکنینەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و پاشان پەیوەندی دەکات بە یانە نوێیەکەیەوە کە ئێستا لە خۆئامادەکردندان لە پۆرتوگال بۆ وەرزی نوێ.

یاریزانە ئینگلیزیەکە وەرزی رابردوو تەنها لە 13 یاریی پرێمەرلیگ و 3 یاریی چامپیۆنزلیگدا بەشداریپێکر

بابەتی زیاتر

Back to top button