ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەستێرەیەك پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد

Yariga App

یاریگا

یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی بەفەرمی گواستنەوەی ریكاردۆ كالافیۆری ئیتاڵی و یاریزانی یانەی بۆڵۆنیای بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كالافیۆری لە هاوینی رابردوو لە ریزەكانی بازڵەوە بە بەهای چوار ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بۆڵۆنیاوە كرد.

هەژماری فەرمی ئارسیناڵ لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی كالافیۆری بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.

كالافیۆری 22 ساڵان لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەشداری یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024ی كرد و ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد.

كالافیۆری بە بەهای 42 ملیۆن پاوەند و بۆ ماوەی پێنج ساڵ و تا ساڵی  2029 پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد.

بەرگریكارەكەی ئیتاڵیا لەگەڵ گەنەرز درێسی ژمارە 33 دەپۆشێت.

كالافیۆری ودرێسی ژمارە 33

بابەتی زیاتر

Back to top button