ئینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح لیڤەرپوول جێدەهێڵێت؟

سڵۆت وەڵام دەداتەوە..

Yariga App

یاریگا –

ئارنە سڵۆت، راهێنەری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی داهاتووی محەمەد سەڵاحی میسڕی و ئەستێرەی یانەكەی ئاشكرا كرد.

لە دوای كۆتاییهاتنی وەرز یۆرگن كڵۆپ وازهێنانی خۆی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی لیڤەرپوول راگەیاند و ئیدارەی رێدز سڵۆتیان لە جێگای دەسنیشاكرد.


محەمەد سەڵاح لە هاوینی ساڵی 2017 لە ریزەكانی رۆماوە بە بەهای 42 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی لیڤەرپوولەوە كرد.

گرێبەستەكەی سەڵاح لەگەڵ رێدز لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو ناوی محەمەد سەڵاح بە رۆیشتن لە ریزەكانی لیڤەرپوول و پەیوەندیكردنی بە خولی سعودیەوە بەسترابوویەوە، بەڵام ئیدارەی رێدز رەتیانكردەوە دەستبەرداری ببن.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تێلیگراف، ئارنە سڵۆت داوای لە ئیدارەی لیڤەرپوول كردووە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی سەڵاح پەلە بكەن.

سڵۆت گوتی:

هیوادارم لیڤەرپوول گرێبەستی سەڵاح نوێ بكاتەوە، لەگەڵ هەریەك لە ڤێرجیڵ ڤان دایك و ئالێكساندەر ئارنۆڵد.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە، بێ هیچ گومانێك سڵۆت دەیەوێت پارێزگاری لە سەڵاح بكات و ئەستێرە میسڕییەكەش دەیەوێت لە یانەكەی بمێنێتەوە.

سەڵاح وەرزی رابردوو لەگەڵ رێدز بەشداری لە 44 یاریدا كرد و توانی 25 گۆڵ بكات و 14 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button