ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ مەزراوی رێکدەکەوێت

شەیتانە سوورەکان گڕ لە مێرکاتۆ بەردەدەن

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد لەگەڵ نوسەیر مەزراوی مەغریبی گەیشتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، مانچێستەر یونایتد لەگەڵ مەزراوی گەیشتووەتە رێککەوتن و یاریزانە مەغریبییەکە پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکان دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی مەزراوی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت و تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات. هەروەها هاوشێوەی گرێبەستەکانی لێنی یۆرۆی فەرەنسی و جۆشوا زیرکزی هۆڵەندی، بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نوسەیریش بۆ وەرزێکی دیکە و تا هاوینی 2030 لەبەردەستدا دەبێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، نوسەیر چاوەڕوانی مان یونایتد دەبێت تاوەکو ئارۆن وان بیساکا بفرۆشێت، ئینجا هەنگاو بەرەو واژۆکردنی گرێبەستەکەی دەنێت.

هاوکات لە هەفتەی رابردوودا، مەزراوی لە پەیوەندیکردن بە وێستهام یونایتد زۆر نزیکبوو، بەڵام بەهۆی حەزی یاریزانە مەغریبییەکە بۆ یاریکردن بۆ مان یونایتد، گواستنەوەکە هەرەسی هێنا.

بۆ گواستنەوەی یاریزانێک وێستهام لەگەڵ بایرن میونشن رێکدەکەوێت

بابەتی زیاتر

Back to top button