گۆندوگان دەبێتە قوربانی گرێبەستە نوێیەکانی بارسێلۆنا
یاریگا –
رەنگە بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بکاتەوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بیر لە فرۆشتنی ئیلکای گۆندۆگان دەکاتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە نایەوێت بڕوات و دەیەوێت لە کامپ نو بمێنێتەوە. بارسێلۆنا پێویستە دەستبەجێ یاریزانێکی بفرۆشێت بۆ هێنانی ئەستێرە نوێیەکانی وەک نیکۆ ویلیامس و دانی ئۆلمۆ، ئەم رۆژانە رۆناڵد ئاراوخۆ و فرێنکی دی یۆنگ و ئەنسو فاتی پێکانیان هەیە و تەنیا رافینها وەکوو بژاردەی فرۆشتن ماوەتەوە.
لەم حاڵەتەدا باس لەوە کراوە کە هانسی فلیک بەم زووانە قسە لەگەڵ ئیلکای گۆندۆگان دەکات بۆ ئەوەی نیازی خۆی بزانێت، یانەکەش فرۆشتنی ئەم ئەستێرە ئەڵمانییە بە دەرفەتێکی باش دەزانێت بۆ بەدەستهێنانی پارە، بەڵام بە گوتەی هاندەران ئیلکای گۆندۆگان شایەنی ئەوەیە لە یانەکە بمێنێتەوە.
ئیلکای ئەو یاریزانە بوو کە بەبێ ئەوەی یەک یۆرۆ بدات لە لایەن خوان لاپۆرتاوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد و تا ساڵی 2025 گرێبەستی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە هەیە. بە گوتەی هاندەرانی ئەو یانەیە ئیلکای شایەنی رێزە و نابێت یانەکە دەستبەرداری بێت. ئەگەر بارسێلۆنا پێویستی بە فرۆشتنی هەبێت، ئاسانترین رێگا ئەوەیە راستەوخۆ قسەی لەگەڵدا بکات و بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی گواستنەوەکە بە رەزامەندی خودی یاریزانەکە رووبدات.