فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێنریکی جێگرەوەی ئێمباپێ دیاری دەکات، سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه‌

Yariga App

یاریگا –

لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان تایبەتمەندییەکانی ئه‌و گرێبەستەکەی دیاریکرد کە قەرەبووی رۆیشتنی ئەستێرەی یانەکە و گۆڵکاری مێژوویی تیپەکە، کیلیان ئێمباپێ دەکاتەوە.

رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی ئێنریکی و لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی یانە پاریسییەکە بریتییە لە گواستنه‌وه‌ی یاریزانێکی باڵی هێرشبه‌ری كه‌ بەتوانا و کاریگەر بێت لە گۆڵ كردن و یەکلایکەرەوە و کارێزما بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سێ یاریزانەکەی راهێنه‌ره‌كه‌ دیاریكردوون، بریتین له‌، جادۆن سانچۆ، یاریزانی مانچێستەر یونایتد، کڤاراتسخیلیا، یاریزانی ناپۆلی و هەڵبژاردەی جۆرجیا، و نیکۆ ویلیامز، یاریزانی ئاتلێتیک بلباو و هەڵبژاردەی ئیسپانیان.

یانە پاریسییەکە لەم هاوینەدا پێشبڕکێ لەگەڵ کات دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی کیلیان ئێمباپێ، دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 30 حوزەیران کۆتایی هات و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button