بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئەستێرەیەکی هۆڵەندی دەکاتە ئامانج

پاریس دوو ناوەڕاستکاری دەوێت

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان ئامانجییەتی لە مێرکاتۆی هاوینە دوو ناوەڕاستکار بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دوو ناوەراستکاری نوێ واژۆ بکات، جواو نێڤێسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی بێنفیکا ئامانجی سەرەکی یانەکەیە، پاریسییەکان دەیانەوێت لەم هەفەتەیە گرێبەستەکەی یەکلایی بکەنەوە.

مانوێل ئۆگارتی ئوروگوای نزیکە لە جێهێشتنی یانە فەرەنسییەکە و بە ئەگەرێکی زۆر پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە فەرەنسییەکە، یێردی سخاوتنی هۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی ئایندهۆڤن ئامانجی دووەمی سانجێرمانە و دەیانەوێت دوای یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی نێڤێس یاریزانەکەی هەڵبژاردەی هۆڵەنداش بگوازنەوە.

لیکیپ ئاماژەی بەوەش کردووە، لویس کامپۆسی بەڕێوبەری وەرزشی پاریس سانجێرمان هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سخاوتن دەستپێکردووە، کە نرخی یاریزانەکە 28 ملیۆن یۆرۆیە.

ناوەڕاستکارە تەمەن 27 ساڵانییەکە بە درێسی ئایندهۆڤن بەشداری 40 یاریی کردووە و 4 گۆڵی کردووە. نازناوێکی خولی هۆڵەندیشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button