سعوودیەگرنگترین

🎥 | یاریگایەکی ناوازە لە ریاز دروست دەکرێت

دوای پێنج ساڵ ئامادە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

سعوودیە دەیەوێت یەکێکە لە گەورەترین یاریگاکانی جیهان لە ریازی پایتەخت دروسبکات.

وەزارەتی وەرزشی سعوودیە بڵاویکردووەتەوە، بڕیار بۆ دروستکردنی یاریگایەکی گەورە دراوە، کە توانای لەخۆگرتنی 92 هەزار هاندەری هەیە و دەبێتە یەکێک لەو یاریگایانەی بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 ئامادەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئاژانسی هەواڵی سعوودیە بێت، یاریگاکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2029 تەواو دەبێت و ناوی دەکرێتە یاریگای شا سەلمان.

یاریگاکە دەبێتە بنکەی سەرەکی هەڵبژاردەی سعوودیە و دەتوانێت میوانداری پاڵەوانیەتییە گەورەکانی جیهان بکات.

جیا لە یاریگای تۆپی پێ، کۆمەڵگەیەکی گەورەی یارییەکانی داخرا و مەلەوانگەیەکی ئۆڵێمپی لەخۆدەگرێت.

شەش کۆمپانیای گەورەی جیهانی دیزاینی دروستکردنی یاریگاکەیان پێشکەشکردبوو، تاوەکو لەگەڵ ستانداردەکانی فیفا هاوتەریب بێت.

لە مارس/ئاداری رابردوودا، سعوودیە فایڵی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پێشکەشی فیفاکردووە، هەرچەندە بە فەرمی پەسند نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت سعوودیە بە تەنیا میوانداری پاڵەوانیەتییەکە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button