ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

رافینیا پەیامێک بۆ هانزی فلیک دەنێرێت

"لە بارسێلۆنا دەمێنمەوە"

Yariga App

یاریگا –

رافینیای بەرازیلی پەرۆشی خۆی بۆ کارکردن لەگەڵ هانزی فلیک دەردەبڕێت و نیازی جێهێشتنی بارسێلۆنای نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە پشووی هاوینەی رافینیا کۆتایی هات، ئەستێرە بەرازیلییەکە بەتەنیا گەشتی ئەمریکای کرد و کاتژمێرێک بەر لە فڕۆکەی یانەکەی گەیشتە فلۆریدا.

رافینیا بەهۆی یارییەکانی کۆپا ئەمێریکای 2024 تا ئێستا چاوی بە هانزی فلیکی راهێنەری نوێ یانەکەی نەکەوتووە، بۆیە بڕیارە لە ئەمریکا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ رێکبخات و باس لە چارەنووسی یاریزانەکە لەگەڵ بارسا بکرێت.

رافینیا لە فڕۆکەخانەی ئۆرلاندۆ لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەی سپۆرت رایگەیاند؛ بەڕاستی بۆ کارکردن لەگەڵ هانزی فلیک بەپەرۆشم، بەباشی پشووم وەرگرتووە و بە وزەیەکی زۆرەوە بۆ وەرزی نوێ ئامادەم.

ئەمەش لە کاتێکدایە یانەکانی ئاستۆن ڤێلا و نویکاسڵ یونایتد لە پرێمەرلیگ و نەسڕیش لە سعودیە چاویان بڕیووەتە یاریزانەکە و دەیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن، بەڵام ناوبراو جارێکی دیکە خواستی خۆی بۆ مانەوە لە یانە کاتالۆنییەکە دووپاتدەکاتەوە.

رافینیا لە ساڵی 2022 لە لیدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، لە وەرزی رابردوودا لە کۆی 37 یاریدا، 10 گۆڵ و 13 ئەسیستی هەبوو.

پێشتر رافینیا 65 یاری لەگەڵ لیدز یونایتد کردووە و ئەزموونی لە پرێمەرلیگدا هەیە. رافینیا لەگەڵ لیدز یونایتد 17 گۆڵ و 12 ئەسیستی هەیە.

ئاستۆن ڤیلا ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا دەگوازێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button