ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

سورپرایز؛ ئاگر بۆ هەڵکردنی مەشخەڵی ئۆڵێمپیاد بەکارنەهێندراوە

رێکخەرانی ئۆڵێمپیادی پاریس داهێنانیان کردووە

Yariga App

یاریگا –

هەڵکردنی مەشخەڵی ئۆڵێمپیاد، یەکێکە لە سیما دیارەکانی یارییەکانی ئۆڵێمپی، بەڵام ئەمجارە لە پاریس داهێنانیان لە مەشخەڵەکەدا کردووە.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، بە ئاگر مەشخەڵی ئۆڵێمپیادی پاریس رووناک نەکراوەتەوە، بەڵکو بە 40 گڵۆپی تایبەت رووناککراوەتەوە و دیمەنەکە وەک هەڵکردنی ئاگرە، بەڵام ئاگر نەبوو.

تۆنی ئاستانجیێ، سەرۆکی لیژنەی رێکخستنی ئۆڵێمپیادی پاریس روونیکردووەتەوە

ویستمان بە تەکنۆلۆژیاییەکی نوێ بەکاربهێنین، تاوەکو کاریگەرییەکانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ژینگە کەمبکەینەوە. هەموو هەوڵێکمان بۆ پاراستنی ژینگە و پێشکەشکردنی شتێکی جیاواز بوو.

لە سەردەمی یۆناییەکان، مەشخەڵی ئاگر بە شێوەیەکی جیاواز هەڵدەکرا و تیشکی خۆر و ئاوێنە بۆ هەڵکردنی ئاگر بەکاردەهێندرا و پاشان بە مەشخەڵ دەگوازرایەوە ناوچەی یارییەکانی ئۆڵێمپی لە ناوچەی ئۆڵێمپیا و تاوەکو کۆتایی پاڵەوانیەتییەکە بە کراوەیی دەهێڵدرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button