ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

کیێزا پێشکەشی یانەکانی پرێمەرلیگ کراوە

بەڕێوەبەری کارەکانی یاریزانە ئیتاڵییەکە لە لەندەنە

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی لە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەک پاڵپشتی ئێنزۆ مارێسکا دەکات.

مارێسکا، راهێنەری نوێی چێڵسی تاوەکو ئێستا بەدوای یاریزان دەگەڕێت و لە بازاڕای گواستنەوەی یاریزانان نەکشاوەتەوە.

رۆژنامەی کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری فێدێریکۆ کیێزا دەکات و گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ یوڤێنتوس کردووە.

هەفتەی رابردوودا، فالی رامادانی، بەڕێوەبەری کارەکانی کیێزا، لە لەندەن بوو و یاریزانەکەی خستە بازاڕی یانەکانی پرێمەرلیگەوە.

رادامانی بە نوێنەری یانەکانی پرێمەرلیگی راگەیاندووە، مووچەی هەفتانەی کیێزا نابێ لە 130 هەزار پاوەند کەمتربێت و تەنیا 12 مانگیش بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی لە یوڤێنتوس ماوە.

کیێزا بەبڕی 54 ملیۆن پاوەند لە فیۆرێنتیناوە پەیوەندی بە یوڤێنتوس کرد و بەگوێرەی دوا راپۆرتێکی تۆڕی تیم تۆک، بەهای گواستنەوەی گواستنەوەی کیێزا لە دەوروبەری 20 ملیۆن پاوەند دەبێت.

لە وەرزی رابردوودا، لە کۆی 37 یاریدا 10 گۆڵی لەگەڵ یوڤێنتوس کرد و ئێستاش دەیەوێت ئەزموونی پرێمەرلیگ تاقیبکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button