دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ مانچێستەر یونایتد و پاریس سانجێرمان چەند ئەستێرەیەک دەگۆڕنەوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان زۆر لە ئەستێرەیەکی مانچێستەر یونایتد نزیکبووەتەوە، لەلایەکی دیکەوە مان یونایتد ئامادەیە پارە+یاریزان بۆ گواستنەوەی سێ ئەستێرە بەکاربهێنێت و وان بیساکا لە وێستهام نزیکە…

پاریس سانجێرمان و جەیدن سانچۆ گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامادەنییە 50 ملیۆن پاوەند لە گرێبەستەکە خەرج بکات – سپۆرت زۆن

مان یونایتد چاوی لە نۆردی موکیێلێ و مانوێل ئوگراتی و میلان شکرینیارە تاوەکو لە گواستنەوەی سانچۆ سوودیان لێوەربگرێت – ئێکسپرێس

وێستهام یونایتد گفتوگۆکانی لەگەڵ ئارۆن وان-بیساکا، بەرگریکاری مان یونایتد دەستپێکردووە و رەنگە بە 15 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە بکات – سکای سپۆرتس

چێڵسی پەیوەندی بە یوڤێنتوس کردووە و داوای روونکردنەوەی لەسەر دۆخی فێدێریکۆ کیێزا کردووە – تیم تۆک

جێنوا تاوەکو ئێستا دەستبەرداری گواستنەوەی دەیڤد دی خیا نەبووە، زیاتر لە یەک ساڵە هیچ یارییەکی نەکردووە و بێ یانەیە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

ئاستەنگی گەورەی بەردەوام سستبوونی گواستنەوەی دی خیا بۆ جێنوا، بەرزی مووچەکەیەتی – سکای سپۆرتس

ئاستۆن ڤیلا ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی بە خواستن پێشکەشکردووە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

ئێڤەرتن لەگەڵ جەیک ئۆبڕاین، بەرگریکاری ئۆڵێمپیک لیۆن بە بڕی 22 ملیۆن پاوەند رێککەوتووە – سکای سپۆرتس

جێسوروون راک-ساکی، یاریزانی کریستال پاڵاس دەیەوێت پەیوەندی بە ساوسامتنەوە بکات نەک لیدز یونایتد – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وێستهام هیوادارە بتوانێت یوسف فۆفانا، یاریزانی مۆناکۆ بە 35 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە، هەرچەندە فۆفانا لە میلان نزیکترە – لیکیپ

ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی ئێمێرسن رۆیاڵ، بەرگریکاری تۆتنهام – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button