بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیمچەفەرمی؛ پاڤلۆڤیچ بەرەو میلان

Yariga App

یاریگا –

بە فەرمی ناساندنی ستراهینیا پاڤلۆڤیچ وەک یاریزانی نوێی ئەیسی میلان لە ئێستادا تەنها لەسەر کات وەستاوە.

میلان بە راهێنەرایەتی پاولۆ فۆنسێکای پۆرتوگالی کە تازە ئەرکەکەی وەرگرتووە دوای رۆیشتنی ستیفانۆ پیۆلی، دەیانەوێ نەهامەتیی بێ نازناویی وەرزی رابردوو قەرەبوو بکەنەوە بە هێنانی رەگەزی نوێ بپ ریزەکانیان. هەر بۆیە ڕاستەوخۆی لە دوای یارییەکانی یۆرۆ ئالڤارۆ مۆرتا و، ئێستایش ستراهینیای سڕبی دوو لە دیاترینی گواستنەوەکانی یانە ئیتاڵییەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردووەتەوە، لە چەند رۆژی رابردوودا رێککەوتنەکە کراوە و خودی ئەو بەرگریکارە ویستێکی زۆری هەبووە بۆ پەیوەندیکردنی بە ڕۆسۆنێریەوە.

رەنگە میلان لە یەکلاکردنەوەی نرخەکەیدا سەرکەوتوو بووبێتن، بەوەی دەیانویست تێچووەکەی کەمتربێت لە 20 ملیۆن یۆرۆ.

فابریزۆ زانیویەتی کە بەهای گواستنەوەی یاریزانە 23 ساڵانەکە بە زیاتر لە 18 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتنی لەسەرکراوە، بەبێ ئەوەی بەدیاریکراویی باس لە نرخەکە بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار:

یاریزانێکی ساڵزبێرگ “بەڵێ”ی بۆ میلان کرد

بابەتی زیاتر

Back to top button