بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

نوێترین زانیارییەکان؛ هەڵۆ فایەق لە نێوان هەولێر و شوڕتە کامیان هەڵدەبژێرێت؟

تاوەکو ئێستا هەڵۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێ نەکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

گفتوگۆیەکانی نێوان هەولێر و هەڵۆ فایەق بەردەوامن، بەرگریکارە گەرمیانییەکە لە نێوان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر و چوونی بۆ شوڕتە خۆی یەکلا نەکردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەڵۆ فایەق بەرگریکاری یانەی هەولێر تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە، ئەو بەرگریکارە گەرمیانییە داوای 200 ملیۆن دینار دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە و یانەی هەولیریش ئامادەیە 130 تاوەکو 150 ملیۆن دیناری پێبدات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێک نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا یانەی شوڕتە ئۆفەرێکی بە بڕی 250 بۆ 300 ملیۆن دینار پێشکەشی هەڵۆ کردووە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، هەڵۆ فایەق دەیەوێت لە یانەی هەولێر بمێنێتەوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی قەڵاومنارە نوێبکاتەوە، ئامادەیی دەربڕیوە بە 50 ملیۆن دینار کەمتر لە ئۆفەرەکەی شوڕتە گرێبەستەکەی لەگەڵ هەولێر نوێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەولێر و هەڵۆ لەسەر بڕی گرێبەستەکەیان رێکنەکەوتوون، تاوەکو بەفەرمی گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

هەڵۆ فایەق (23 ساڵان) لەوەتەی ساڵی 2020 لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەکات و پێشتر بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپی عێراق کرابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button