گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید دەستگیر دەکرێت
یاریگا –
مۆها رامۆس گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید کاستیا، کە ئێستا بەرگری لە گۆڵی تیپی دووەمی تێنریفی دەکات، دوێنێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسپانیاوە دەستگیرکرا.
هۆکاری دەستگیرکردنی بە گوێڕەی هەواڵێکی موندۆدێپۆرتیڤۆ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو گۆڵپارێزە گرنگی بە ئاگادارییەکی ساڵی 2023 بۆ ئامادەبوون لە دادگایەک لە شاری تێنریفی نەداوە. رامۆس تا رۆژی دووشەممە لە زیندان تاوەکوو وادەی دادگایی کردنی لە زیندان دەمێنێتەوە.
رامۆسی تەمەن 24 ساڵ، وەرزی رابردوو گۆڵپارێزی تیپی دووەمی تێنریفی بوو، بەم دواییە گرێبەستەکەی درێژکردەوە. هەندێک جار وەک گۆڵپارێزی سێیەمی تیپی یەکەم بەکاردەهێنرا. لە ساڵی 2017 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا، بە هۆی کێشەی جەستەیی کیلۆر ناڤاس و لوکا زیدان وەک گۆڵپارێزی یەدەگ لەلایەن زێدانەوە دەستنیشانکرا. لەو کاتەوە بە بەردەوامی لە مەشقەکانی تیپی یەکەمدا بووە و تەنانەت مارسێلۆ بە هۆی هاوشێوەیی لەگەڵ گۆڵپارێزی پێشووی بەڕازیل ناوی لێنابوو دیدا.
لە ساڵی 2019 ریال مەدریدی بەجێهێشت و رووی لە بیرمینگهام کرد و دواتر یاری بۆ ریال یونیون و رایۆ کانتابریا و ئەڤیلێس و لاس پاڵماس کرد.