سێرجی رۆبێرتۆ بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت و یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە
یاریگا –
سێرجی رۆبێرتۆ بر گرێبەستێکی ئازاد بارسێلۆنا بەجێدەهێڵێت و یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، سێرجی رۆبێرتۆ یاریزانی بارسێلۆنای ئیسپانی لەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد ریزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجێدەهێڵێت و ئەو یاریزانە ئیسپانییە بڕیاریداوە بچێتە ریزەکانی یانەی ئەیاکس ئامستەردامی هۆڵەندی.
🚨🇪🇸 Sergi Roberto, considering options as free agent with Ajax among clubs approaching him.
Ajax have genuine interest, Sergi will assess all options in the next days.
Sergi Roberto, set to part ways with Barça as free agent. pic.twitter.com/H4IO2sKs9j
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) July 28, 2024
پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاندبوو، هانسی فلیک راهێنەری نوێی بارسێلۆنا بڕیاریداوە دەستبەرداری سێرجی رۆبێرتۆ بێت و گرێبەستی ئەو یاریزانە 32 ساڵانە نوێ ناکرێتەوە، لەکاتێکدا پێش ئەوەی چاڤی هێرناندێز لە راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە، وابڕیاربوو گرێبەستی رۆبێرتۆ نوێبکرێتەوە و هەر لە بارسا بمێنێتەوە.
رۆبێرتۆ لە سەرەتای ئەم مانگەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی هاتووە و بڕیاریداوە لەنێو ئەو ئۆفەرانەی پێشکەشی کراون، رووبکاتە ریزەکانی ئەیاکس ئامستەردام، کە لەوەتەی ساڵی 2013 سێرجی بۆ تیپی یەکەمی بلاوگرانا سەرخراوە و لە تیپی تازەپێگەیشتووانی یانە کەتەلۆنییەکە پێگەیشتووە.