ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیە

نەسری سعودی ئۆفەرێکی گرانبەها پێشکەش بە هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆیی لە نەسری سعودیەوە پێشکەش بە رافینیا کرا، ئەمەش وایکردووە بارسێلۆنا وەسوەسەی فرۆشتنی ئەم ئەستێرە بەڕازیلییەی هەبێت.

بارسێلۆنا بەردەوامە لە بەهێزکردنی هێڵی هێرشبری یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو. هەرچەندە یانەکە پێی وایە پێویستە لەگەڵ نیکۆ ویلیامسی تەمەن 22 ساڵ پێگەی باڵە چەپەکان باشتر بکات و لەگەڵ دانی ئۆلمۆی 26 ساڵیش چانسی گۆڵکردنی زیاتری دەبێت، بەڵام بنەمایەک ئاشکرایە و دەبێت بارسا یاریزانێکی دیاری یانەکەی بفرۆشێت بۆ ئەوەی توانای گواستنەوەی نوێی هەبێت.

بەگوێرەی ئەو دەنگۆیەی مۆندۆپۆرتیڤۆ بڵاوی کردووەتەوە، هیچ کام لە هێرشبەرەکانی بارسا ئامادە نین ئەم تیپە بەجێبهێڵن. بارسا گرنگیەکی زۆر بە رافینیا دەدات، بەهۆی رۆحی رکابەری و ئاستێکی باشەوە. ئەو وێنە باشەی کە ئەم یاریزانە بەڕازیلییە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ وەرزی رابردوو بەرامبەر پاریس سانجێرمان پێشکەشی کرد، وای لێکرد کە حەز بکەن ئەو یاریزانە بمێننەوە، بەڵام هاتنی ئۆفەرێکی باش لەلایەن سعودیەوە بۆ رافینها کە 65 ملیۆن یۆرۆیە، یانەکە وەسوەسەی بۆ دروست بووە کە بیفرۆشێت.

هەروەها ئۆفەرێکیتر بە بەهای 65 ملیۆن یۆرۆ لە سعودیەوە پێشکەشی ئەم هێرشبەرە کراوە، پێویستی کڕینی نیکۆ و ئۆلمۆ وایکردووە بلاوگرانا بیر لەو ئۆفەرە بکاتەوە. لە ئینگەڵتەراش ئارسیناڵ رافینیای دەوێت و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات. یانە کاتالۆنییەکە تا کۆتایی گواستنەوەی هاوینە بەجدی بیر لە فرۆشتنی رافینیا دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button