ئیتاڵیایاریگا

میلان درێسی دووەمی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ نمایش کرد

Yariga App

یاریگا –

میلان درێسی دووەمی تیپەکەی بۆ وەرزی 2024-2025 نمایش کرد.

کاتێکی زۆر نەماوە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێی سێریا ئەی، زۆرێک لە یانەکان پەردەیان لەسەر ئەو درێسانە لادا کە بڕیارە لە وەرزی داهاتوودا لەبەری بکەن، میلانیش پێشتر وێنەی یەکەم درێسی خۆی بۆ وەرزی نوێ بڵاوکردبووەوە بەڵام ئەمڕۆ درێسی دووەم بۆ دەرەوەی یاریگای خۆی نمایش کرد.

پەیجە فەرمییەکانی ئەم یانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی درێسی دووەمی تیپەکەیان بڵاوکردۆتەوە، کە بە هاوکاری کۆمپانیای پوما دیزاین کراوە. درێسی دووەمی رۆسۆنێری بۆ وەرزی داهاتوو سپییە یەخەی هەیە و دیزاینێکی جیاواز و زۆر سەرنجڕاکێشی هەیە کە سەرنجی هاندەرانی تیپەکەی بۆ لای خۆی راکێشاوە.

لە دیزاینی ئەم درێسەدا رەنگی رەش و پرتەقاڵی لە یەخە و سەر قۆڵەکانی بەکارهاتووە، ئەمەش جوانییەکی سەرنجڕاکێشتری بە درێسی دووەمی ئەم تیپە بۆ وەرزی داهاتوو بەخشیوە. هەروەها کۆمپانیای پوما لۆگۆی تایبەتی خۆی لەسەر قۆڵی ئەم درێسە بەکارهێناوە بۆ ئەوەی درێسەکە سەرەڕای ئەوەی سادەیە، سوود لە نیشانە تایبەتەکانیش وەردەگرێت.

زۆرێک لە هاندەرانی میلان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی ئەرێنییان بەرامبەر بە دیزاینی درێسی دووەمی تیپە خۆشەویستەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو هەبووە، بەتایبەتیش خۆشحاڵی خۆیان بە دیزاینە سەرنجڕاکێشەکەی یەخەی ئەم درێسە دەربڕیوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێیان باشە ئەم درێسە بۆ وەرزی داهاتوو بکڕن.

نرخی ئەم درێسە بۆ پیاوان بە 140 یۆرۆیە هەروەها بۆ منداڵەکان نرخەکەی دەگاتە 60 یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button