ئه‌مریکا

🎥: داواکارییەکی سەیر، ئیبراهیمۆڤیچ داوای چی لە هالاند کرد؟

Yariga App

یاریگا –

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، دوای یارییەکەی میلان بەرامبەر مانچێستەر سیتی داوای لە ئێرلینگ هالاند کرد درێسەکەی بۆ واژۆ بکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئەی سی میلان لە یارییەکی دۆستانەدا لە گەشتی پێش وەرزی ئەمەریکا کە بەڕێوە دەچێت، رووبەڕووی مانچێستەر سیتی بووەوە و توانی بە ئەنجامی 3-2 یارییەکە بباتەوە و بردنەوەیەکی شیرینی لە یارییە دۆستانەکانی پێش وەرز بەدەست هێنا.

ئێرلینگ هالاند نەیتوانی مۆڵەتی بەشداریکردن لە جامی ئەوروپای 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی نەرویج وەربگرێت، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​هەر لەسەرەتاوە لە مەشقەکانی پێش وەرزی سیتیدا ئامادەبوو، لە یارییەکەی شەوی رابردووشدا، لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی کرد گۆڵی یەکەمی تیپەکەی تۆمارکرد.

بەڵام شتێکی نامۆ کە رووبەڕووی ئەم ئەستێرەیەی سیتی بووەوە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییە بوو. زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ کە وەک راوێژکار لە یانەی میلان کاردەکات، لەگەڵ یاریزانانی ئەم تیپەدا چووە ئەمریکا و دوای کۆتایی هاتنی ئەم یارییەش لە ژووری جلگۆڕین چووە هالاند و داوای لێکرد درێسەکەی بۆ کوڕەکەی واژۆ بکات.

بە لەبەرچاوگرتنی رەفتار و لێدوانەکانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە ماوەی یاریکردنیدا هەرگیز داوای واژۆی لە هیچ کەس نەکردووە و تەنانەت درێسی هیچ یاریزانێکیشی داوا نەکردووە و خۆی پێ باشترین یاریزانی جیهان بووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە ئەم داواکارییەی ئیبرا لە ئەستێرەکەی سیتی بووە جێگەی سەرنجی هاندەران و مێدیاکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button