ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد دەستبەرداری خەونی گواستنەوە دوو بەرگریکار نەبووە

تێن هاخ بیر لە فرۆشتنی چەند بەرگریکارێک و گواستنەوەی هەندێکی دیکە دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

شۆڕشی گۆڕانکاری هونەری لە بایرن میونشن بەردەوامە و ڤینسێنت کۆمپانی بەدوای یاریزانی دیکە دەگەڕێت.

ماتیاس دی لیخت و نوسەیر مەزراوی، دوو بەربژێری سەرەکین بۆ جێهێشتنی قەڵای ئالیانز ئارێنا و ئێستا لە یانەکانی پرێمەرلیگەوە داواکراون.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، رافایێل پیمێنتا، بەڕێوەبەری کارەکانی دی لیخت و مەزراوی خەریکی گفتوگۆییە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد و یانە ئینگلیزییەکە ئامادەیە هەردوو بەرگریکارەکە بگوازێتەوە.

لە هەفتەی رابردوودا، مەزراوی لە پەیوەندیکردن بە وێستهام یونایتد زۆر نزیکبوو، بەڵام بەهۆی حەزی یاریزانە مەغریبییەکە بۆ یاریکردن بۆ مان یونایتد، گواستنەوەکە هەرەسی هێنا. مان یونایتد دەیەوێت سەرەتا ئارۆن وان بیساکا بفرۆشێت، ئینجا هەنگاو بۆ گواستنەوەی مەزراوی بنێت.

وێستهام و میونشن لەسەر بڕی 15.5 ملیۆن یۆرۆ وەک نرخی گواستنەوە و 4 ملیۆن یۆرۆی پەیوەست بە بردنەوەی نازناوەکان رێککەوتبوون، بۆیە مان یونایتد بیرۆکەی نرخەکەی لەلا گەڵاڵە بووە.

مان یونایتد و دی لیخت لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون، شەیتانە سوورەکان نایەوێت زیاتر لە 44 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری هۆڵەندی خەرجبکات، کەرچی میونشن داوای بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات. بەڵام بەر لە گواستنەوەی دی لیخت، مان یونایتد پێویستی بە دەستبەرداربوونە لە بەرگریکارێک، تاوەکو شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکیدا هەبێت، تایبەت دوای گواستنەوەی لێنی یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button