ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

نیوکاسڵ ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی میلان دەکات

تەمەنی تەنیا 22 ساڵە

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ ئامادەکاریی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێکی ئەیسی میلان دەکات.

رۆژنامەی گازێتا دێلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، نیوکاسڵ لەسەر داوای ئێدی هاو، راهێنەری یانەکە دەیەوێت ئۆفەرێک بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی مالیک تیاو، بەرگریکاری ئەیسی میلان پێشکەش بکات.

نیوکاسڵ دەمێکە چاودێری یاریزانەکە دەکات و پێشبینی دەکرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئۆفەرێکی فەرمی بخاتە سەرمێزی گفتوگۆکانی میلان.

تیاو یەکێکە لە بەرگریکارە لاوەکان و تاوەکو ئێستا 54 یاری لەگەڵ میلان کردووە و خاوەنی سێ یاری نێودەوڵەتییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

مالیک تەمەنی 22 ساڵە و وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ میلان پێشکەشکرد و رێژەی پاسی دروستی بەدرێژایی وەرزەکە گەیشتووەتە 91.6%.

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی تیاو دەگاتە 33.8 ملیۆن پاوەند و ماگپایس لە گواستنەوەی جدییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button