ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس سانجێرمان ریسەکە لە بارسا دەکاتە خوری

هاوکێشەی گواستنەوەی ویڵیامس تەواو ئاڵۆزبووە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان وێڵە بەدوای گواستنەوەی شوێنگرەوەی کیلیان ئێمباپێ.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی پاریس سانجێرمان لە پڕۆسەی گەڕان بەدوای شوێنگرەوەی ئێمباپێ نەوەستاون.

بەگوێرەی راپۆرتەکە بێت، نیکۆ ویڵیامس، ئەستێرەی ئاتلێیتک بیلباو لە سەرووی داواکارییەکانی یانە پاریسییەکە دێت، هەرچەندە بارسێلۆنا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

بارسێلۆنا ئامادەیە بڕی 62 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ویڵیامس تەرخان بکات، هەرچەندە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 58 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام پاریس دەتوانێت بە پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گرانبەها، هاوکێشەی بارسا بەتەواوی تێکبدات.

لویس کامپۆس، راوێژکاری وەرزشی پاریس جیا لە ویڵیامس، ناوی جەیدن سانچۆ، ئەستێرەی مانچێستەر یونایتدی لە لیستی دڵخوازەکان داناوە و پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا، تەواوی کەیسەکە یەکلاییببێتەوە.

پاریس سانجێرمان دەزانێت، گواستنەوەی یاریزانان پێویستی بە دەستبەرداربوونە لە چەند یاریزانێکی دیکە، تاوەکو رێساکانی یاری خاوێن نەشکێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button